پێشنیاری مووچەیەکی سەیر و سەمەر بۆ هالند لە ترسی عەرەبستاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش عەرەبستان


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ یانەی سیتی بۆ بەرگریکردن لە پێشنیاری تیپەکانی عەرەبستان خوازیاری دووپات کردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالند بووە و بۆ ئەنجامی ئەو کارەش پێشنیارێکی سەیر و سەمەری کردووە بۆ ئەو یاریانە.

ئێرلینگ هالند حەوتەیەکی زۆر خولیایی تێپەڕاند و توانی لە ماوەی تەنیا 3 ڕۆژدا عینوانی باشترین یاریزانی ساڵی تۆپی پێ بەریتانیا و هەروەها باشترین یاریزانی ساڵی تۆپی پێ ئەورووپا بەدەست بهێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی دیلی ستار،یانەی مانچێستێر سیتی بڕیاری داوە پێشنیارێک بداتە هالند تا تیپەکانی عەرەبستان و یانەی ڕێئالی مەدرید قەت بۆیان نەبێ بە ئاسانی ئەو یاریزانە بکڕن.

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی بەریتانیا، سیتی پێشنیاری مووچەی مانگانە تا 600 هەزار پۆندی بۆ هەر یەک حەوتە یاریکردنی داوەتە یاریزانی ناوبراو و زۆریش سوورە لەسەر ئەوەی ئەو یاریزانە تا ساڵەکانی 2027 لەدەست نەیات.

وڵاتی عەرەبستان ئەوساڵ مووچەی زۆری دابین کرد  بۆ ڕاکشان و گواستنەوەی چی ئەستێرەی یاریزانی ئەورووپایە و توانیویەتی یاریزانانێکیش وەکوو نەیمار و بنزما بگوازرێتەوە.

ئامادە کردن: کەژاڵ حەمیدی