تەوەرەکانی دیدار نێوان مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی ئێران


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوی مەسرور بارزانی:

ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد . 

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد. 

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان،  تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو، لەمبارەیەوە دووپاتمان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدرالیش شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.

کامەران کەریم