پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی باداوەی هەولێر دەستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆنکرێت هەولێر


Sep 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی چەند كۆڵانێك و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دەستیپێکرد. 

ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی هەولێرە بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەكەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە تایبەتی جێبەجێكردنی پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكان.

گوژمەی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت. 

جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە ڕادەگەیەندرێن.

کامەران کەریم