ئاریان تاوگۆزی بۆزایەڵە :هاوکاری جوتیارانی کوردستانین

(0) / / کردستان / زایەڵە جووتیار کوردستان ئاریان تاوگۆزی


Sep 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەگەڵ جوتیارانی کوردستان کە لەبەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق خۆپیشاندانیان کرد، سەردانی وەزیری کشتوکاڵی عێراقمان کرد بەمەبەستی چارەسەری کێشەکەیان، لە داخستنی سنوور بەڕووی بەرهەمی تەماتەدا.

وتیشی: وەزیری کشتوکاڵی عێراق داوایکرد کە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە نوسراوێک دڵنیایان بکات کە بەرهەمی تەماتەی هەرێم بەشی پێداویستیەکانی ناوخۆ دەکات، ئەوکات ئەویش داوا دەکات کە سنوورەکان بەرووی ئەو بەرهەمەدا دابخرێن تا جوتیارانی کوردستان زەرەر نەکەن و بەرهەمەکەیان ساغ بکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری کشتوکاڵی عێراق باسی لە کەمتەرخەمی حکومەت و وەزارەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم کرد کە زانیاریان پێنادات لەسەر ڕێژەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە کوردستان وئەمەش وادەکات جوتیاران زەرەرمەندبن.

کامەران کەریم