شکستی قورسی کچانی ئێرانی بەرانبەر بە تایلەند
(0) /
زایەڵە ـــ دیداری تیپەکانی نیشتمانی تۆپی پێ کچانی تەمەن خوار 17 ساڵی ئێران و تایلەند بە بردنەوەی تیپی تایلەند کۆتایی پێهات.
یەکەمین دیداری تیپی تۆپی پێ کچانی تەمەن خوار 17 ساڵی کۆڕی Aی و لە قۆناخی دووهەم 29ی خەرمانان و بە ناوبژیوانی یانگ شو تینگ و خەڵکی وڵاتی چین تایپە لە یاریگای شاری بوریرام بەڕێوەچوو و ئەو یارییە بە ئاکامی 6 بەر 0 و بەسوودی تایلەند کۆتایی پێهات.
سێهەمین یاری تیپی تۆپی پێ کچانی وڵاتی ئێران ئەمڕۆ 30ی خەرمانان کاتژمێر 13 بە کاتی تاران بەرانبەر بە تیپی کوریای باشوور بەڕێوە دەچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: