گوژمەی 482 ملیۆن دینار بۆ چاكسازیی شەقامی سەرەكیی كەلار-كفری خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار کفری پڕۆژە دینار


Sep 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند: بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی 482 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی كەلار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا. 

ڕونیشێکردەوە:   ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار، لەسەر پلانی ساڵی 2023 و بەپێی پلانی پرۆژەكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازیی شەقامی سەرەكیی كەلار-كفری (جادەی ئەنفال) ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی درا.

کامەران کەریم