عەبدولەتیف ڕەشید: پێشانگای پەرتوک ئامرازێکی زیندووە بۆ دەوڵەمەندکردنی سیمای ڕۆشنبیری و کلتووری کۆمەڵگەکان
/
فرهنگی
/
زایەڵە
عێراق
کتێب
پیشانگا
عەبدولەتیف ڕەشید
زایەڵە - "عەبدولەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شەممە دوپاتیکردەوە کە پێشانگاکانی کتێب دەستپێکن بۆ پەرەپێدانی کەلتوور و لێکنزیکبوونەوەی گەلان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵەی ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "عەبدولەتیف جەمال ڕەشیف "سەرۆک کۆمار ،سەردانی خولی بیست و چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوکی بەغدای کرد.
سەرۆک کۆمار لەو سەردانەیدا کە "ئەحمەد فەکاک بەدرانی " وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان ، یاوەری بوو، بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەر کردەوە کە بەرهەمی چەندین چاپخانەی عەرەبی و ناوخۆیی لەخۆگرتبوو، هەروەها چاوی بە دوایین بڵاوکراوەی بوارەکانی ڕۆشنبیری و زانستیدا هزری کەوت.
هەروەک سەرۆک کۆمار لەگەڵ ژمارەیەک لە نوسەراندا جەختی لەوە کردەوە کە پێشانگای پەرتوک ئامرازێکی زیندووە بۆ دەوڵەمەندکردنی سیمای ڕۆشنبیری و کلتووری کۆمەڵگەکان وئاوێتەبونی کلتوور لە نێوان نەتەوەکان و نزیکبوونەوە و دیالۆگ و کرانەوەیە لە نێوان گەلاندا،کە چەمکە ئەرێنییەکان بەرەو ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیان بەرجەستە دەکات.
بەپێی بەیاننامەکە بێت ، سەرۆکی کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووان خواست و ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیکای چاپ وبڵاوکراوەکانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئامادەکردنی ئەم پێشانگایە.
تێبينيێك بنێرە: