پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە جێبەجێ كرا

(0) / / کردستان / زایەڵە قیرتاوکردن هەڵەبجە خزمەگتوزاری


Sep 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیان: بە سەرپەرشتیی تیمە ئەندازی و هونەرییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە دەستیپێكرد.
ئەو پرۆژەیە قۆناغی یەکەمی قیرتەوکردنی شەقامەكانی ناو بازاڕی شارەكەیە و لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شارەوانییە، دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی شارەكە و جەنجاڵی لەو سنوورە كەم دەكاتەوە.
پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەیەك بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی شاری هەڵەبجە و ئێستاش كاركردن لەو پرۆژەیەدا دەستیپێكردووە.
کامەران کەریم