بڕیاری گەورەی ڕۆناڵدۆ لەبارەی ماڵئاوایی کردنی لە تۆپی پێ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕۆناڵدۆ عەرەبستان


Sep 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەستێرەی پورتێگالی تۆپی پێ لەبارەی ماڵئاوایی کردنی لە جیهانی تۆپی پێ بڕیاری خۆی دەرکردووە.
 
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتۆنی باشترین یاریزانی جیهان، حەوتەی ڕابردوو لەگەڵ تیپی نەسری عەرەبستان گەیشتە تاران و بەرانبەر بە تیپی پێرسپۆلیس یاری کردووە.
 
لەو یارییەدا تیپی نەسر بە ئاکامی 2 بەر 0 پێرسپۆلیسی تووشی شکست کرد، ئەستێرەی پورتێگالی زستانی ڕابردوو بە گرێبەستێکی 2 ساڵەوە لەگەڵ تیپی نەسر ڕێککەوت.
 
هەر لەم بارەوە عەبدولعەزیز ئەلعەسیمی هەواڵنێری گوڤاری "ئەلڕیازیە" ڕایگەیاند، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە بەرپرسی یانەی نەسری ڕاگەیاندووە کە دەیهەوێت بە کراسی نەسرەوە کۆتایی بهێنێتە  تۆپی پێ.
 
ڕۆناڵدۆ بڕیاری داوە تا ساڵەکانی 2027 درێژە بداتە بۆندەکەی لەگەل تیپی ئەلنەسر و پاشان ماڵئاوایی دەکات لە جیهانی تۆپی پێ.
 
کەژاڵ حەمیدی