لەبارەی مووچەوە وەزارەتی دارایی ڕوون کردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە دارایی مەعاش


Sep 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند: سەبارەت بە خشتە و دابەشکردنی موچە لە ڕۆژی هەینیدا پشووە و بانکەکان دەوام ناکەن، بەڵام ڕۆژانی شەممە تاوەکو پێنجشەممە موچە دابەشدەکرێت.
 
مه‌ولود سابیر به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:بەپێی ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیاندراوە، پشوو بێت یان نا، موچە دابەشکردن وەکو خۆی بەردەوام دەبێت و بانکەکان کراوە دەبن.
 
وتیشی: چوارشەممە و پێنجشەممە موچە وەکو خۆی دابەشدەکرێت، تەنیا ڕۆژی هەینی پشووە و بانکەکان دەوام ناکەن، ڕۆژانی شەممە تاوەکو پێنجشەممە موچە دابەش دەکرێت و کێشە نییە.
 
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە ماوە بنێردرێت مه‌ولود سابیر ئاشکرایکرد: لەو 700 ملیارەی بە قەرز بڕیاری لێدراوە 500 ملیار دیناری نێردراوە و چاوەڕێین ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەکەی دیکەش بنێردرێت و پرۆسەی دابەشکردنی موچه وەکو خۆی بەردەوام دەبێت.
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی کردەوە، ئەو کورتهێنانەی هەیە بۆ موچە لە داهاتی ناوخۆ تەواو دەکرێت.
 
کامەران کەریم