نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار ئابووری دراو دینار


Sep 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەراورد بە کۆتا ڕۆژی هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. 
 نرخی دراوەکان لە بازاڕی دراوی سلێمانی بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار و ٦٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٥٥ هەزار و ٢٠٠ دیناربوو.
 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار و ٢٠٠ دینار.
 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ١٥٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧٤٠ دینار.
 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٥٢ هەزار دینار.