ڤێلاسکۆ وەکوو ڕاهێنەری نوێ بۆ تیپی نیشتمانی خانمانی ئیتالی دەستنیشان کرا
(0) /
زایەڵە ـــ ڕاهێنەری بەناوبانگ و ئەستێرەی باڵەی ئیتاڵی، وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نیشتمانی خانمانی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا.
تیپی نیشتمانی باڵەی خانمانی ئیتالی لە دوایین دیداری پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیک بە ئاکامی 3 بەر 0 و بەرانبەر بە تیپی پۆلەند یارییەکەی دۆڕا و لە بەشداری بۆ ئۆڵۆمپیک بەجێ ماوە.
لەم نێوانەدا میدیاکانی ئیتالی لەوانە، گاتزاتا، لە ڤێلاسکۆ ڕاهێنەری بەناوبانگ و ناسراوی ئیتالی، وەکوو ڕاهێنەری نوێ بۆ تیپی نیشتمانی باڵەی خانمانی ئیتالی نێوی بردووە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڤێلاسکۆی تەمەن 71 ساڵان هەر جۆرە پەیوەندییەک لە لایەن فیدراسیۆنی باڵەی ئیتاڵی ڕەت دەکاتەوە.
خانمانی ئیتالی لە ڕێگای ڕێنکینگی جیهانییەوە بەختی بەشداری ئۆڵومپیکیان هەیە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: