قایمقامی کەلار پرۆژەی شەقامی گەڕەکی نەورۆزی بەسەرکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار نەورۆز


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند: شەهاب حاجی احمد قایمقامی کەلار  پڕۆژەی شەقامێکی نوێ لە گەڕەکی نەورۆز بەدرێژای ( ١٠٦٠ ) مەتر و پانی (١٥) مەتر بەشێوەی یەک ساید دروست دەکرێت تاوەکو فولکەی دەروازەی شاری کەلار بەسەرکردەوە.

سەردانەکەی بە مەبەستی بەدواداچوون بوو بۆ ئیش کارەکانی پرۆژەکە ، هاوکات لە سەر داوا و سکاڵای هاوڵاتیانی گەڕەکی نەورۆز ، کە پەلە بکرێت لە تەواوکردنی پرۆژەکە چونکە لە ئێستادا کارەکانی پرۆژەکە بوەتە ئاستەنگ بۆیان. بۆ ئەو مەبەستە قایمقامی کەلار لایەنی پەیوەندی داری ڕاسپارد بە مەبەستی چارەسەرکردن و پەلەکردن لە تەواوکردنی پرۆژەکە.

کامەران کەریم