وەزیری دەرەوەی تورکیا: هەردوو تیرۆریستەکە لە سووریا هاتوون / پەکەکە|یەپەگە لە عێراق و سووریا ئامانجی شەرعی و ڕەوامانن

(0) / / ترکیه / زایەڵە هاکان فیدان پەکەکە یەپەگە


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، ئاماژەی بەوە کرد کە هەردوو تیرۆریستەکەی ئەنجامدەری پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە لە سووریاوە هاتوون و گوتی: ''لەمەودوا گشت دامەزراوەکانی ژێرخان وسەرخان و دامەزراوەکانی وزەی سەربە پەکەکە/یەپەگە بەتایبەتی لە عێراق و سووریا ئامانجی شەرعی هێزە ئەمنییەکانمان، سوپا و ئەندامانی دەزگای هەواڵگرییمانن".

بەپێی هەواڵی ئانادۆڵۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، تەحسین ئێرتوغروڵئۆغڵو لە بینای وەزارەتەکەی لە ئەنقەرە، فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دوا.

لە وەڵامێکی پرسیارێکدا سەبارەت بە کردە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە، فیدان ڕایگەیاند: '' لە ئەنجامی بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانمان دەرکەوت کە هەردوو تیرۆریستەکە لە سووریا هاتوون و لێرە (لە سووریا) مەشقیان کردووە".

گوتیشی: ''لەمەودوا گشت دامەزراوەکانی ژێرخان وسەرخان و دامەزراوەکانی وزەی سەربە پەکەکە/یەپەگە بەتایبەتی لە عێراق و سووریا ئامانجی شەرعی هێزە ئەمنییەکانمان، سوپا و ئەندامانی دەزگای هەواڵگرییمانن. ئامۆژگاری لایەنەکانی سێیەم دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لە دامەزراوە و کەسەکانی پەکەکە|یەپەگە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەڵامی سوپای ولاتەکەی بۆ کردە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە ''زۆر ڕوون و ئاشکرا دەبێت'' و گوتی: ''لە ئێستاوە ئەمە دەڵێم کە (تیرۆریستان) جارێکی دیکە پەشیمان دەبنەوە لە ئەنجامدانی کردەیەکی لەم شێوەیە''.