دوایین گوژمەی پارەی گەنمى جووتیارانی کوردستان دەگات و دابەش دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جووتیار مووچە


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی هەرێمی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هەفتەى داهاتوو مامەڵەى خەرجکردنى ئەو پارەیەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2023 دەستپێدەکات کە هێشتا وەزارەتى بازرگانى عێراق خەرجى نەکردووە و بڕەکەى زیاتر لە 167 ملیار دینارە.

گوتیشی:' هەفتەى داهاتوو بەغدا چەکى خەرجکردنى ئەو پارەیە دەنێرێت بۆ هەرێمى کوردستان و لەدواى رادەستکردنى بە بانکى ناوەندیى هەرێم، لە ماوەى 72 کاژێردا راستاندنى دەرچوونى بۆ دەکرێت لە رێگەى وەزارەتى بازرگانى عێراقەوە، بەرلەوەى پارەکە خەرج بکرێت و دواتر دابەش دەکرێت .

کامەران کەریم