پەردەلادان لەسەر کانگای ئاڵتوونی مێسی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مێسی ئاڵتون داهات ڕۆناڵدۆ


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەم ساڵەی کە تێداین لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە داهاتێکی سەیر و سەمەری بووە.

گوڤاری "GOAL " پەردەی لەسەر داهاتی پڕ سەیر و سەمەری مێسی، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیان، لابردووە.

لیۆنێل مێسی بۆ هەر ڕێکلامێک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕی پارەی 5 ملیۆن دۆلار(نزیکەی 250 ملیارد تمەن) پارە وەردەگرێت. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان مێسی لە ڕێگای ڕێکلام بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەسەر لاپەڕی تایبەتی خۆی لە ساڵی 2023 ێدا بڕی  206 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە.

لیونێل مێسی خاوەنی 7 تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان و ئەستێرەی ئەرجەنتینی، هاوینی ڕابردوو لەگەڵ تیپی ئینتر مەیامی ئەمریکا ڕێککەوت.

ڕۆناڵدۆ ڕەقیبی هەمیشەیی مێسی، بۆ هەر ڕێکلامێک لەسەر لاپەڕی تابەتی خۆی بڕی 2 ملیۆن دۆلار پارە وەردەگرێت.

کەژاڵ حەمیدی