پێشبینی واده‌ی بارانبارین له‌ عێراق و هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق کەشناسی کوردستان هەرێم


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دوو ڕۆژ باران دەبارێت.

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌:رۆژی یەکشەممە، ئاسمان لە ناوەڕاست و باشوری عێراق ساماڵ دەبێت، بەڵام لە باکور و هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لە بونی پەڵەهەور و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردانایەت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: رۆژی دووشەممە بارانی کورت خایەن لە باکور و هەرێمی کوردستان دەبارێت و بەهەمان شێوە پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە.

باسی لەوەشکردوە: لە رۆژی سێشەممەدا، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و باران لە باکوری عێراق و هەرێم دەبارێت.

ڕاشیگەیاند: لە ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و خێزایی با زیاد دەکات.

کامەران کەریم