ئێران: ئەو وڵاتانەی مافی نەتەوەکان پێشێل دەکەن، باسی مافەکانی مرۆڤ نەکەن

(0) / / جهان / زایەڵە سەعید خەتیب زادە ئێران مافی ژیان یەمەن کوشت و بڕ


Mar 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەتکردنەوەی پلانی بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران جەختی لەوە کردەوە کە: ئەو وڵاتانەی کە خۆیان پێشێلکەری مافی نەتەوەکانی دیکەن، بۆیان نیە وەکوو داواکار یان دادوەری دۆخی مافی مرۆڤی وڵاتێک بڕیار بدەن بەڵکوو دەبێت وەڵامی تاوانە قێزەونەکانی خۆیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بدەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە لە کاردانەوەی بڕیارنامەی دەستەیەک لە وڵاتان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیشتنی ۴۶_ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، رایگەیاند: ئەم بڕیارنامەیە بە دەنگێکی لاواز پەسند کراوە کە هیچ هاودەنگییەکی لەسەر نیە و لە ئاستی نێودەوڵەتی هیچ بەهایەکی نیە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لەم بڕیارنامەیەدا، فەرمانی کاری ڕاپۆرتدەرێکی تایبەت کە لە ڕاپۆرتەکانیدا ئاماژەیەک بە مردنی دەیان منداڵی بەستەزمان و سەدان نەخۆشی بێ تاوان بەهۆی دەست نەگەیشتن بە دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی ناکرێت و پێشێلکردنی "مافی ژیان" و " مافی دەستگەیشتن بە دەرمان"ی هەزاران هاووڵاتی ئیرانی بەلایەوە هیچ بایخێکی نیە، نوێ دەکرێتەوە.
 وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە بە جەخت کردنەوە لەوەی کە لە ماوەی ئەم دە ساڵی دواییەدا (لە مارسی ۲۰۱۱ تاکوو ئێستا) لە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕوویداوە لەڕاستیدا تۆمەتبارکردنی تاک لایەنەیە لە لایەن دەرکەرانی ئەم بڕیارنامەیانە و پشتیوانانی فەرمانی کاری ڕاپۆرتدەری تایبەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، وتی: ئەو وڵاتانەی کە خۆیان پێشێلکەری مافی نەتەوەکانی دیکەن، بۆیان نیە وەکوو داواکار یان دادوەری دۆخی مافی مرۆڤی وڵاتێک بڕیار بدەن بەڵکوو دەبێت وەڵامی تاوانە قێزەونەکانی خۆیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بدەنەوە.