بەرپرسێکی باڵای حەماس: ئێران ئاگاداری هێرش بۆ سەر ئیسرائیل نەبوو

(0) / / جهان / زایەڵە حەماس ئیسرائیل بەیرووت


Oct 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێک لە بەرپرسانی باڵای حەماس ڕایگەیاند ئێران ئاگاداری هێرشی گرووپی حەماس س بۆ سەر ئیسرائیل نەبوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گاردیەن؛ عەلی بەرەکە یەکێ لە ئەندامانی ڕێبەریی حەماس لە بەیرووت لە وتووێژێک لەگەڵ ئەژانسی هەواڵی ئەسوشێتێدپرێس، وتی: حەماس جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکی هەیە و بۆ ماوەیەکی درێژ دەتوانێ بەرگری بکات.
ڕاشیگەیاند حەماس ئامادەی شەڕێکی درێژخایەنە لەگەڵ ئیسرائیل لەو دەیان بارمتەی کە لە غەزە ڕایانی گرتووە بۆ ئازادکردنی فەلەستینییە زیندانیکراوەکان لە ئیسرائیل و دەرەوەی ئەوێ کەڵک وەردەگرێ.
ئاماژەی بەوەشدا ژمارەیەکی زۆر کەم لە فەرماندەرە باڵاکان لەنێوخۆی غەزە لە هێرشی ڕۆژی شەممە بۆ سەر ئیسرائیل ئاگادار بوون و تەنانەت نزیکترین هاوپەیمانەکانی حەماس لەوانە ئێران و حیزبوڵڵا پێشتر لەو هێرشە ئاگادار نەکرابوونەوە.
 ناوبراو ڕاپۆرتەکان لە یارمەتی ئەمنیەتی بەرپرسانی ئێران بۆ بەرنامەڕێزی ئەم هێرشەی ڕەت کردەوە.
ئەم بەرپرسە باڵایەی حەماس ڕاشیگەیاند هاوپەیمانەکان وەکوو ئێران و حیزبەڵای لوبنان ئەگەر غەزە بکەوێتە بەر مەترسی لە نێوچوون، دێنە نێو شەڕەکەوە.
وتیشی: تەنانەت حەماس لە گەورەیی ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆک بوو و چاوەڕێ ئەوەی نەدەکرد کە ئیسرائیل ئەوەندە لاواز و فەشەل بێ.