15.950  منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕشید چارەسەركراون

(0) / / کردستان / زایەڵە جەمال ئەحمەد ڕشید منداڵان


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مانگی ڕابردوو (15.950) منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵان  چارەسەركراون .

سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/9/30) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 15.950 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2.553 منداڵ داخڵ كراون.

وتیشی: لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵان 965 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 443 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 234 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 331 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 250 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 186 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.

ئەوەشی خستەڕوو: مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 18.115 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 129 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 497 سۆنەر و 71 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 425 تیشك گیراوە.

کامەران کەریم