وەزیری دەرەوەی ئێران: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بێت هەر ئەگەرێک لە ئارادایە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران بەیرووت غەززە ئیسرائیل فەڵەستین


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژی گەلی فەلەستین لە غەززە بەردەوام بێت هەر ئەگەرێک لە ئارادایە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بەیروت لە گەڵ عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی فەڵەستینی داگیرکراو کۆبووە.

ناوبراو لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوتا لوبنانیەکەی، وتی: ناکرێت ئەمریکییەکان بە دەستێک چەک و بۆمب بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بنێرن و بە دەستێکی دیکە داوای دان بە خۆداگرتن لە وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران، وتیشی: ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی پیشانداوە و دەبێت دەستبەجێ تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە دژی فەڵەستینییەکان بە تایبەت غەززە ڕابگیرێت.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئەگەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بێت هەر ئەگەرێک لە ئارادایە. ئەمریکییەکان بە هەموو شێوازێک بۆ تاوانی دژ بە فەڵەستینییەکان پشتیوانی لە نتانیاهۆ و ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن و لە لایەکی دیکەوە داوا دەکەن کە وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری دان بە خۆیاندا بگرن، ئەمریکییەکان ناتوانن درێژە بەم سیاسەتە بدەن.