هێرشی هەواڵنێریکی عەرەبستانی بۆ سەر موحەمەد سەلاح لەبەر بێدەنگبوونی

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان موحەمەد سەلاح وەرزش


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەواڵنێرێکی عەرەبستانی هێرشی خستووەتە سەر موحەمەد سەلاح ئەستێرەی لیڤێرپوول لەبەر بێدەنگبوونی لەمەڕ جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر خەڵک و خاکی غەزە.

ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەتوندی کەرتی غەزەی بۆردومان کردووە و لەو هێرشە هۆڤانەدا سەدان ژن و منداڵ بوونەتە قوربانی و شەهید کراون.

هێرشی هۆڤانەی ڕژێمی زایۆنی دەنگی زۆربەی لە یاریزانانی بەناوبانگی جیهانی دەرهێناوە لەوانە، ڕیاز موحزەر، موحەمەد ئەلننی، مەسعود ئۆزیل و سالم ئەلدوسری.

موحەمەد سەلاح ئەستێرەی تیپی نیشتمانی میسر و لیڤێرپوول، بەڵام هێشتاکوو هیچ کاردانەوەیەکی سەبارەت بەو هەموو ڕووداوە پیشان نەداوە و بێدەنگی هەڵبژاردووە و ئەو لە حاڵێکدایە هاندەرانی موسڵمانی تۆپی پێ چاوەڕوانی پاڵپشتیکردنی ناوبراو لە خاڵکی چەوساوەی فەلەستین دەکەن.

هەر لەمبارەوە نواف ئێلاسیوی هەواڵنێری عەرەبستانی هێرشێکی توندی خستۆتەسەر ناوبراو و دەڵێت: چاوەڕوانی چی دەکەی؟ کەی دەتهەوێ پالپشتی خوت لە فەلەستین ڕاگەینیت؟ کێشەی فەلەستین کێشەی هەموو موسوڵمانانی جیهانە، زۆربەی لە یاریزانانی گەورەی عەرەب پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاندووە تۆ زۆر لای خەڵکی خۆشەویستی پێش ئەوەی ئەو هەموو خۆشەویستییە لەدەست بدەی پاڵپشتی خۆت لە فەلەستین ڕابگەینە.

ناوبراو وتیشی: هەر ڕووداوێک کە بۆ یەهوودی یان مەسێحی لە هەر شوێنێکی دونیا ڕووئەدات ئەوا تۆ دەستبەجێ کاردانەوە پیشان ئەدەیت بەڵام لەمەڕ ئەو هەموو ڕووداوە کە بۆ خەڵکی چەوساوەی فەلەستین ڕووی داوە، بۆ بێدەنکیت هەڵبژاردووە؟

کەژاڵ حەمیدی