کەشناسیی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت

(0) / / کردستان / کەشناسی هەرێمی کوردستان شاخەوانی


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشیکرد: سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و تاوەباران و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.

کامەران کەریم