زانیاری نوێ لەسەر موچەی مانگی هەشت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە موچە مەعاش ئاوات شێخ جەناب


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیارەکەی حکومەتی عێراق دەگاتە هەرێم و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکرێت.

هەروەها راشیگەیاند:  پێشتر زانیاری نادروست دەربارەی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درابووە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ببوە هۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و موچە، بەڵام لە ئێستادا ئاسۆی چارەسەری کێشەکان دەرکەوتوون و لێکتێگەشتنی باش هەیە کە موچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فیعلی دەربکرێت و لە سەرەتای ساڵی نوێوە کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەربێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی موچە باسی لەوەکرد:  کە موچەی فەرمانبەرانی لەرێگەی ئەو بانکانەوە دابەشدەکرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقی و بانکی فیدڕاڵییەوە متمانەیان پێکراوە.

کامەران کەریم