كۆنفرانسێك لەبارەی دۆلار و دینار لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵ دۆلار دینار هەولێر


Oct 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەفتەی داهاتوو لە هەولێر بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و سەرۆكی كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكان كۆنفرانسی دەرفەتەكانی گەشەكردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەدەچێت.
وا بڕیارە رۆژی شەممە 21-10-2023 لە شاری هەولێر بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عەلی عەلاق ،پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و وەدی ئەلحەنزەل، سەرۆكی كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكان و ژمارەیەك بانكی وڵاتانی عەرەبی  كۆنفرانسی دەرفەتەكانی گەشەكردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەبچێت .
شایانی باسە بۆ ئەم مەبەستە وابڕیارە ئەمڕۆ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بگاتە هەولێری پایتەخت.