هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە بەغدا
(0) /
زایەڵە - لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە کاتیۆشا هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی کە هێزێکی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز کردووە، درەنگانێکی شەوی رابردوو لانیکەم دوو مووشەکی کاتیۆشا لە دەورووبەری بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
هێرشەکە چەند کاژێرێک دوای هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد هات لە ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.
شەوی پێنجشەممە، 19-10-2023، بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە عێراق و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نێو بنکەکە بیسترا.

تێبينيێك بنێرە: