نوێترین زانیاری له‌باره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی ٧٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ ڕاگەیەنرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئابووری مووچە کوردستان هەرێم


Oct 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:  لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی هەشت ئامادەیە و بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووشدا ٧٠٠ ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم بکرێت.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ دوای ٢٠ی مانگه‌وه‌ مووچه‌ی خۆیان دابه‌شده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ش به‌ چه‌ند رۆژێك ئه‌و ته‌مویله‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت كه‌ به‌ قه‌رزه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد:  لە ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو حکومەتی فیدراڵ (٧٠٠) ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات و وه‌زاره‌تی دارایی لیستی ئاماده‌یه‌ و ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت. 

تائێستا موچەی مانگەكانی (٨ و ٩)ی فەرمانبەران دابەشنەكراوە کە بەهۆیەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و چەند ناوچەیەكی دیكە بەشێك لە فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە.

کامەران کەریم