کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لەبەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان هەرێم


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات سبەی چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە، لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری نمەبارانی کەم هەیە.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیک دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر 29، سلێمانی 27، دهۆک 29، هەڵەبجە 28 و کەرکوک 30 پلەیە.

کامەران کەریم