کام وڵات ڕیکوردداری تۆپی ئاڵتوونە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی ئاڵتونی


Oct 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەو وڵاتانەی کە ڕیکوردداری تۆپی ئاڵتوونن ناسراون.

ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی تۆپی ئاڵتوونی 2023 بڕیارە ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو لە شاری پاریس و بە میوانداری گوڤاری "فرانسی تۆپی پێ" بەڕێوەبچێت تاکوو باشترین یاریزانانی تۆپی پێ جیهان دەستنیشان بکرێن.

هەر ڵەم بارەوە کوڤاری "TNT" ئەرجەنتین ئاماری ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین تۆپی ئاڵتوونیان بەدەست هێناوە دەناسێنێت. لەو ڕەشنووسەدا ئەرجەنتین بە یەک یاریزانەوە واتا مێسی 7 تۆپی زێڕینی بەدەست هێناوە و لەسەر پلەی یەکەم جێگیر بووە.

ئاڵمان بە بەدەستهێنانی 7 تۆپی ئاڵتوون لە لایەن 5 یاریزانەوە لەسەر پلەی دووهەم و هولەند بە 7 تۆپی زێڕین لە لایەن 3 یاریزان لەسەر پلەی سێهەم و پورتێگال بە 7 تۆپی ئاڵتوون لە لایەن 3 یاریزانەوە لەسەر پلەی چوارم جێگیر بوون.
فەڕنسە بە هۆی بەدەست هێنانی 7 تۆپی ئاڵتوون لەلایەن 5 یاریزان لەسەر پلەی پێنجم و بەرازیل بە 5 تۆپی ئاڵتوون لە لایەن 4 یاریزانەوە  پلەی شەشمی بەدەست هێناوە و بەریتانیاش بە 4 تۆپی زێڕین لە ڕەدەی حەوتم و ئیتالی بە 5 تۆپی زێڕین، ڕەدەی هەشتمی بەدەست هێناوە.

کەژاڵ حەمیدی