ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد
(0) /
زایەڵە - ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٠/٣٠ ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردو دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
24ـی ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەولێر بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات، رایگەیاند، بەو شێوەیە بەردەوام دەبن کە رێککەوتنی لەسەر کراوە و لە مانگی 12ـی ئەم ساڵیشدا پاکتاوی دارایی دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت چەند پارەیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و شایستەی هەرێمی کوردستان چەندە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: