كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ئاشكرادەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان عێراق


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت سبەی یاخود دوو سبەی حكومەتی عێراق 700 ملیار دینارەكە بنێرێت و دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.

ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، هەرێم قەوارەیەكی دەستوورییە و وەزارەتی دارایی و پلاندانانی خۆی هەیە و ئەو بودجەیەی عێراق دەینێرێت هەرێمی كوردستان خۆی رێكخیدەخات، بەڵام بەداخەوە چەند لایەنێك لە بەغداد دەیانەوێت وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكەن.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی یاخود دوو سبەی حكومەتی عێراق 700 ملیار دینارەكە بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

کامەران کەریم