بریكاری وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان مووچە


Oct 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسعود حەیدەربریكاری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە: بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینار دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی كاربه‌ڕێكه‌ری هەرێم ڕایگەیاندبوو، ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.

ڕاشیگەیاندووە: دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

ماوەی 35 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 و تا ئێستا مووچەی مانگی 8 دابەش نەكراوە، ئەمە جگە لە دواكەوتنی مووچەی مانگی 9 و 10ی فەرمانبەرانی هەرێم.

کامەران کەریم