دابەزینی ڕوناڵدۆ پاش بەدەستهێنانی هەشتمین تۆپی ئاڵتوون لە لایەن مێسیەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی وەرزش ڕۆناڵدۆ بێکان تۆپی ئاڵتونی


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەستێرەی پورتێگالی بە ڕۆشتنی بۆ لیگی عەرەبستان کۆتایی هێنایە خولی یاریزانی و تۆپی پێ خۆی.
 
لیونیل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نزیکەی 15 ساڵە وەکوو دوو ڕەقیب بۆ یەکتر و لەسەر لاکێشی کەسک نێویان لێ دەبرێ. بەڵام وا دیارە خولی زێڕینی ڕۆناڵدۆ بە هۆی گواستنەوەی بۆ لیگی عەرەبستان کۆتایی پێهات، بەڵام مێسی بەردەوام وەکوو سەروو نشینی باشترینەکانی تۆپی پێ دێتە ئەژمار.
 
مێسی شەوی ڕابردوو وەکوو باشترین یاریزانی ساڵی 2023 ناسێندرا و هەشتمین تۆپی ئاڵتوونیشی پێشکەش کرا و ئێستا وەکوو کەسی یەکەمی تۆپی پێ نێوی لێ دەبرێت.
 
بەڵام ئەمجارە و لە هەمان ڕیزبەندیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە هەمیشە وەکوو 3 ناودێڕی یەکەم بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە دەستنیشان دەکرا بە شێوازێکی سەیر و سەمەر و بە هۆی گواستنەوەی بۆ لیگی عەرەبستان تا ڕەدەی 829ی جیهان دابەزیوە و ئەمە وەکوو بەڵگەی سەلمێنەرە بۆ کۆتاهاتنی خولی زێڕینی ڕۆناڵدۆ.
 
کەژاڵ حەمیدی