گرووپی شاخەوانی هەریری من گەشتێکی ساز کرد بۆ تاشە بەردی کچە کافرۆک لە چیای کلاو قاسم

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان کڵاوقاسم وەرزش


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  گرووپی شاخەوانی هەریری من دوێنی هەینی کاتژمێر  ٨ی بەیانی لە هەریرەوە رۆیشتن و بۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی گەیشتن بە شوێنی دەسپێک و

 دواتر دەستیان کرد بە نەخشە پلانێک بەسەرپرشتی ئەندامان و لە دەرئەنجامدا  سەرپرشتیاری ئەو گەشت لەلایەن کاک مزەفەر بیلال دەست پێکرا و ئەو گرووپە بە پیادە رۆیشتن بۆ ئەم چیایە لە کاتژمێر ١٢ی دوا نیوەرۆ تیمەکەیان بەسەلامەتی گەیشتن بە شوێنی مەبەست

 ئەم  بەردە بە  كچی كافرۆک كە بەردێكێ سەرنج راكێشەو سێ تاشە بەردی بەرزی زەبەلاحن لەسەر يەک وەستاون بەردێكی هاوشێوەشی لە نزيكی خۆی هەيە كە ناوی بەردی كچی كافرۆک لەوەوە هاتوە كە گوایە لە سەدەكانی پێشو كچێک بوە لەسەر بەرزای ئەو تاشە بەردە كاری تەشی ڕێسي كردوە.

 دواتر تیمەکە بریاری گەرانەوەی داو لە کاتژمێر ٤گەیشتنەوە خالی دەستپێەک.