پێنج لە باشترین یاریزانانی جیهان و ڕیکوردداری تۆپی ئاڵتوون بناسێن

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ ئاڵتونی وەرزش


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ناساندنی 5 لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ و هەروەها ڕیکوردداری تۆپی ئاڵتوون لە لایەن گوڤاری "ئەلڕیازیە"ی عەرەبستانەوە ئەنجام دراوە.

ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی تۆپی ئاڵتوون بۆ باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2023ێدا لە شاری پاریس بەڕێوەچوو، لیونێل مێسی بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە دەستنیشان کرا و تۆپی ئاڵتوونی پێشکەش کرا تا وەک هەشتمین تۆپی ئاڵتوونی خۆی بباتەوە.

گۆڤاری ئەلڕیازیەی عەرەبستان ئەمڕۆ بە بیانووی بەدەستهێنانی هەشتمین تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان لە لایەن لیونێل مێسییەوە، باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ لەبواری بردنەوەی ئەو خەڵاتەوە ناساندووە.

پێنج لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێ لە بواری بردنەوەی ئەو خەڵاتەوە بەم شێوازەیە.

1ـــ لیۆنێل مێسی (8 تۆپی ئاڵتوون)
2ـــ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (5 تۆپی ئاڵتوون)
3ـــ میشل پلاتینی(3 تۆپی ئاڵتوون)
4 ـــ یوهان کرایف(3 تۆپی ئاڵتوون)
5ــ مارکۆ فان باستن (3 تۆپی ئاڵتوون)

کەژاڵ حەمیدی