سەروونشینی 18 یاریزانی تێنیس بەرانبەرە لەگەڵ نوێترین ڕیکوردی جۆکوڤیچ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش جۆکوڤیچ


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نواک جۆکوڤیچ بە هۆی 397 حەوتە سەروونشینی دەنێو باشترین تێنیسۆرەکانی جیهان، ڕیکوردێکی نوێ تۆمار دەکات.

نواک جۆکوڤیچ ئەستێرەی ئەفسانەیی تێنیسی تەبەرستان و 36 ساڵ تەمەن، بە هۆی بەدەستهێنانی 24 پلەی قارەمانی گرەندئسلیم وەکوو باشترین یاریزانی مێژووی تێنیسی پیاوان نێوی لێ دەبرێت.

جوکۆڤیچ سەرەڕای ئەوەی کە زۆرترین سەرکەوتوویی لەو وەرزشەدا بەدەستهێناوە، بەڵکوو بە ماوەی 397 حەوتەیش یاریزانی ژمارە یەکی ATP  بووە، ئەو کاتە بەرانبەرە لەگەڵ هەموو ئەو کاتانەی کە 18 یاریزانی ژمارە یەکی پێشووی تێنیسی پیاوانی جیهان توانیویانە لە سەرجەم کاتی پیشەیی خۆیاندا بەدەستی بهێنن.

شایانی باسە کە تەنیا یاریزانی تێنیسی تاکەکەسی پیاوان کە توانیویەتی پلەی یەکەم بۆ زیاتر لە 300 حەوتە بەدەست بهێنێت، راجێر فێدرری سوئیسی بووە کە بە ماوەی 310 حەوتە سەروو نشینی باشترین تێنیسورەکانی جیهان بووە.

کەژاڵ حەمیدی