ئەمرۆ سێ شەممە مووچەی 14 شوێن دابەشدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە کوردستان مەعاش


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ، بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە 7-11-2023 مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی،داد،ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەشبكرێت.

هاوكات، مووچەی ئەنجومەن و دەزگای ئاسیش،خاوەن پێداویستی تایبەت،ئەنجومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ،دەستەی دەستپاكی،دەستەی ژینگە،دەستەی وەبەرهێنان،دەزگای مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، هەروەها دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر بەرپرسانی حكومەت بەلێنیان دابوو بە 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت بەڵام هەروەك زۆرێك لەبەلێنەكانیتریان ئەم بەلێنەشیان بەجێناهێناو ئێستا لەناو مانگی یانزەداین كەچی مووچەی مانگی 8 دابەشدەكرێت چارەنوسی موچەكانی مانگی 9 و 10 دیار نیە .

کامەران کەریم