هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و ئاگر کەوتووەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەریر هەولێر هێرش کوردستان


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە فڕۆکەخانەی هەریر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە، کۆگەی سووتەمەنیی فڕۆکەخانەکە ئاگری گرتووە. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 19:15، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتە.

لەمبارەیەوە چەند سەرچاوەیێک بڵاوی کردەوە؛ تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیداین، بەڵام تائێستا فەرمانی چوونیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە پێنەگەیشتووە.


بەپێی چەند دیمەنێک  تەقینەوەیەک لە هەریر روویداوە و رووناکییەکەی بە روونی دەبیندرێت. 

کامەران کەریم