شەقامی 30مەتریی پێنجی حەسارۆك لە هەولێر دروست دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پڕۆژە حەسارۆک هەولێر


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پڕۆژەی لە دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆک دروست دەكرێت.

ئەو پرۆژەیە بە گوژمەی 440 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت و ئێستاش كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.

بە تەواوبوونی دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی باش بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەكە و دەوروبەری. هاوكات ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و قیرتاوكردن لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کامەران کەریم