رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بۆ 16.5٪ بەرزبووەتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بێکاری هەرێمی کوردستان کار


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسی بەشی یاسایی لە ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی ‏كار ‌و ‌‌‏دەستەبەری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت "رێژەی ‏بێكاری ‏لە هەرێمی ‏كوردستان‌‌‌‏ 16.5٪ـە،

 گۆران عوسمان بەرپرسی بەشی یاسایی لە ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی ‏كار ‌و ‌‌‏دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "رێژەی ‏بێكاری ‏لە هەرێمی ‏كوردستان‌‌‌‏ 16.5٪ـە، بڕیارە لە ساڵی 2024ـەوە رێگە نەدەین رێژەی كرێكاری بیانی لە پڕۆژەكاندا لە 25٪ زیاتر بێت.

دەشڵێت : ئەوەش دەرفەتی زیاتر بۆ كرێكارانی نێوخۆیی دەڕەخسێنێت و دەرفەتی كار زیاتر دەبێت.

جێی باسە بە زانكۆ ئەهلی ‌و حكومییەكانەوە ساڵانە زیاتر 48 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان ‏بڕوانامەی بەكالۆریۆس بەدەستدەهێنن، بەڵام كەمترینی ئەوانە بەهۆی بڕوانامەكانیانەوە ‏كاری دڵخوازی خۆیانیان دەستدەكەوێت.

کامەران کەریم