​ پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە  وادەی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە بودجە هەرێم دینار


Nov 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی  راگەیاندووە: لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا كۆتا قەرز كە بڕكەی 700 ملیار دینارە، بۆ هەرێم دەنێرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئەو پەرلەنانتارەی لیژنەی دارایی وتیشی: هەرێمی كوردستان داوای قەرزی نوێی كردووە لە بەغدا بۆ پارەی مووچە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.

پێشتر حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ دابەشكردنی مووچە سێ مانگ بە بڕی 700 ملیار دینار قەرز بداتە هەرێمی كوردستان و دواتر لە پشكی هەرێم لە بودجەدا لێیوەربگیرێتەوە.

کامەران کەریم