پرۆژەیەکى گرنگ لە دەربەندیخان جێبه‌جێده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پڕۆژە دەربەندیخان کارەبا سلێمانی


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای  سلێمانی  ڕایگەیاند: له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی_گشتی_كاره‌بای_سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له‌ (179) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ دەربەندیخان جێبه‌جێده‌كرێت.

پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ ( دانانى تۆڕى رووناكى بۆ شەقامى سەرەکى لە تونێڵەکە تا ناوز بازاڕى دەربەندیخان ) له‌لایەن  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای دەربەندیخان سەرپەرشتى دەکرێت.

‌بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (179.287.000) ته‌نها سه‌دو حەفاونۆملیۆن و  دووسەد و هەشتا و حەوت دینار، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (روانین) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

کامەران کەریم