تۆپی پێی کچانی چەمچەماڵ گەشتێکی ساز کرد بۆ سەر لووتکەی دارەبەنە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ کچان


Dec 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی تۆپی پێ کچانی چەمچەماڵ لە درێژەیی کاروچالاکییاندا وەک گرووپی شاخەوانی چەرموو، هەستان بە سازدانی گەشێکی پیادەڕەویی وشاخڕەوی بۆ لووتکە شاخی دارەبەنە.

 ڕاگەیاندنی گرووپی تۆپی پێ کچانی چەمچەماڵ ئاماژەی دا، گەشتەکەمان بە پیادەڕۆیی ساز کرد لە شاخی  دارەبەنەوە  لەسەر شاخی کانی بناو لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند و بۆ فێرگەی تیپی  تۆپی پێی کچانی چەمچەماڵ بەڕێبەری ڕاهێنەری بەتوانا و سەرمەشقی لێهاتوو بەڕێز کاک شەماڵ جەلال ئەنجامدا کە پاش گەیشتنمان بەلووتکە وچرکاندنی چەند وێنەیەک دەستمان بەگەڕانەوەکرد بەداخەوە تابلۆی چەرموو لەلوتکەی کانی بناو نەمابوو لەلایەن دەستێکی نادیار برابوو دواتر چوینە سەر تاقی دەربەندبازیان ولەوێش چەند وێنەیەکمان  چرکاند پاشان کۆتایمان بەم گەشتە هێنا سوپاس بۆخوا بە سەلامەتی گەڕاینەوە.

ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو 
مامۆستا حەمیدهادی