ئۆتۆمبێلێک لە بەغداد دزرا و لە سلێمانی دەستیبەسەردا گیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئۆتۆمبێل دزی سلێمانی


Dec 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان راگەیاند کە لە شاری بەغداد ئۆتۆمبێلێکی دزیبوو، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە شاری بەغداد ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە و گومان دەکرا بەرەو شاری سلێمانی هێنابێتی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (ه، ن، ع) لەدایكبووی 1981 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شاری بەغداد دەکرێتەوە.

کامەران کەریم