دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دزی کۆمەڵایەتی ئۆتۆمبێل کوردستان


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک راگەیەنرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە:  دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە ئوتۆمبێلەكەی‌ لێدزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت، لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.

ئاشکراشیکرد: تۆمەتباران (ح، ر، ح لەدایكبووی 1980 – ح، م، ج لەدایكبووی‌ 2001) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

کامەران کەریم