ڕۆژی جیهانی شاخ و گەشتێک لە لایەن کۆڕی شاخەوانی مەقان بۆ شاخی پیرەمەگروون

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخ مەقان


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە بۆنەی  ڕۆژی جیهانی شاخ، پاڵەوانەکانی گرووپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی سەخت و پڕچێژی سازکرد بۆ سەر لووتکەی پیرەمەگروون و چەن لووتکەیەکی دیکە.

بەشی ڕاگەیاندنی کۆڕی شاخەڕۆیی مەقان، گروپێکی تایبەت لە شاخەوانە بەتواناکانی گروپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی سەخت و پڕ چێژیان ئەنجامداوە بۆ لووتکەی سەرکەشی پیرەمەگروون و p3 و P2 و بردەسفر و چەند لووتکەیەکی دیکە.
 بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: پاڵەوانەکانی ئێمە توانیان پێش خۆر ئاوابوون بگەنەوە خاڵی دەستپێک کە گوندی زێوێ بوو.. 
بەناوی دەستەو ئەندامانی گروپی شاخەوانی مەقان سوپاسیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوام بوونیان بۆ دەخوازین.