زانیاری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە كەركوك

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرکوک هەڵبژاردن کوردستان


Dec 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ دووشەمە 18ی كانوونی یەكەمی 2023 لە پارێزگای كەركوك بنکەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە بەڕووی دەنگدەران کراوەتەوە و868,901 مافی دەنگدانی هەیە.
 
ژمارەی کاندیدەکانیش بۆ ئەنجومەنی پارێزگا (248) كاندیدە و لەو ژمارەیەش (100) كاندیدی کوردە.
 
ژمارەی کاندیدی پیاو (187) كاندیدەو و ژمارەی کاندیدی ئافرەتیش (67) كاندیدە.
 
ژمارەی کورسیەکانی ئەنجوومەن (15) كورسیە و (11) کورسی بۆ پیاوانە و ( 4) کۆرسی بۆ ئافرەتان و (1) کورسی كۆتاكانیش بۆ پێکهاتەکان.
 
1898 وێستگەی دەنگدانی گشتی هەیە لە 318 بنکەی دەنگداندا، لە 26 بنکەی دەنگدانی 135 وێستگەی دەنگدانی تایبەت هەیە.
 
2033 سندوقی دەنگدان دانراوە و 10,726 کەس وەکو کارمەندی کۆمسیۆن بنکەکانی دەنگدان بەڕێوە دەبەن.
 
ژمارەی کامێرەکانی چاودێری ( 5442 ) و ژمارەی ئامێرەکانی ژماردن دەنگ و وردبینی و نارد (4410).
کامەران کەریم