قائێدی وەکوو باشترین هێرشبەری لیگی ئێمارات ناسێندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش قائیدی ئێران ئیمارات تۆپی پێ


Dec 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕێکخراوەی سۆپەر لیگی ئێمارات باشترین یاریزانەکانی لیگی ئەو وڵاتە دەناسێنێت کە تێدا ئەستێرەی پێشووی تیپی ئستقلالی ئێران وەکوو باشترین هێرشبەر ناسێندرا.

سوڵتان ئال عەلی هەواڵنێری ئێماراتی ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەی لیگی ئێمارات سێ کەس لە باشترین یاریزانەکانی کە تایبەتمەندی وەرزشییان هەیە لەوانە  ڕاکردن و هێزی هێرشکردن و بەرگریکاری، ناساندووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی هەمان هەواڵنێر، مێهدی قائێدی هێرشبەری نیشتمانی وڵاتی ئێران بە هۆی بەدەستهێنانی زۆرترین سەرپشکەوە لە بەشی هێرشبەریدا وەکوو باشترینی سۆپەر لیگی ئێمارات هەڵبژێردرا.
سوهەیل ئەلنوبی و عەبدوڵڵە ئیدریش وەکوو دوو لە باشترین یاریزانەکانی دیکەی سۆپەر لیگی ئێمارات هەڵبژێردران.

کەژاڵ حەمیدی