پڕۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / کردستان / زاەڵە مەلیک مەحمود پڕۆژە حەپسەخانی نەقیب


Dec 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەوانی  سلێمانی ڕایگەیاند:  لە درێژەی پلان و بەرنامەی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی کێشەی هاتووچۆو قەرەباڵغی؛ سەرۆکایەتیمان پڕۆژەی (بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب)ی ڕاگەیاند. ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ژمارە (١٩٣ لە ٢٦١٠٢٠٢٣) بە دەستخۆشییەوە لە لایەن کۆمپانیای (خۆرەتاو) بە گوژمەی (٦٠٩، ٤٢٨، ٧٢٨، ٥) دینار لە ماوەی (٣٦٥) ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت. 

شایەنی باسە، ئەم بەرزە پردە، بەشی ناوەوەی شەقامی مەلیک مەحمود و گەڕەکی ڕزگاری بە ناوچەی پیشەسازییەوە دەبەستێتەوە. هەروەها بە جێبەجێکردنی ئەم بەرزە پردە یوتێرنی ناوچەی پیشەسازی سەر شەقامی مەلیک مەحمود دادەخرێت و لە ڕێگەی ئەم بەرزە پردەوە گەڕانەوە و یوتێرن لەو ناوچەیەی شەقامی مەلیک مەحمود دەکرێت بەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی کێشەی هاتووچۆ و ئەو قەرەباڵغییەی کە لەو ناوچەیەدا هەیە. 

کامەران کەریم