وەزارەتی پەروەدە بڕیاری کۆتایی بۆ خوێندنی سلێمانی دەرکرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەروەردە سلێمانی خوێندن


Dec 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكان، بڕیار بۆ تاقیكردنەوەكانی پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان راپەڕین دەرچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكان كە وێنەیەكی دەست زایەڵە كەوتووە، ئاراستەی پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین كراوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم قوتابخانەكان ئاگادار دەكەینەوە تاقیكردنەوەكان بەو سیستمە بەڕێوە دەچن كە بۆیان دانراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو قوتابیانەی نمرەی هەڵسەنگاندنیان نیوەی وەرز 10-20-10 یان هەیە، ئەوا پێویستە تاقیكردنەوەی وەرز لەسەر 60 ئەنجام بدەن.

باس لەوەش كراوە، ئەو قوتابخانانەی نمرەی نووسینی تاقیكردنەوەی 20یان ئەنجام نەداوە، ئەوا پێویستە نمرەی تاقیكردنەوەی كۆتایی لەسەر 80 ئەنجام بدەن و لە سیستەم تۆماری بكەن.

تۆماركردنەكەش بەم شێوەیە دەبێ:

1-نمرەی بەدەستهاتوو لە 80 دابەشی چواری بكەن و بۆ دەستهێنانی 20 نمرەی بەدەستهاتوو.
2-نمرەی بەدەستهاتوو لە 80 لێكدانی 0.75 بكرێت بۆ بەدەستهێنانی 60 نمرەی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ.
3-نمرەی كۆتایی ساڵ خاڵی یەكەم و دووەم، نزیك بكرێتەوە بۆ نمرەی تەواوی ئەگەر نمرەكە بە كەرت دەرچوو.

لە كۆتایی بڕیارەكەدا هاتووە، ئەو قوتابخانانەی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم ئەنجام دەدەن، بۆ وەرزی دووەم لەسەر هەمان ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبن.

کامەران کەریم